فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره و بادییه‌ی سوپای عێراق دووشه‌ممه (11ی كانوونی یه‌كه‌م) ده‌ستیانكرد به دانانی به‌ربه‌ستی لمین و ته‌لی دڕكاوی له‌سه‌ر سنووری سوریا دوای ئه‌وه‌ی شه‌ممه سه‌ره‌كوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا راگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌قید حسێن عیساوی، به دیارونای وت به‌ربه‌سته‌كه رێگریده‌كات له چه‌كدارانی داعش له سوریاوه سنوورببڕن.
ناوبراو به دیارونای وت: "یه‌كه ئه‌ندازیاریی و سه‌ربازییه‌كان ده‌ستیانكردووه به بنیاتنانی به‌ربه‌ستێكی لمینی سێ مه‌تر به‌رز و دوو مه‌تر پان له‌سه‌ر سنووری سوریا، هه‌روه‌ها ته‌لی دڕكاویش كه داعش به‌شێكی زۆری لابردبوو."
وتی: "ئامانجی بنیاتنانه‌وه و داخستنی ناوچه‌كانی سه‌رسنوور بۆ چاودێریكردن و ڕێگریكردنه له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی گروپه تیرۆرستییه‌كان له سووریاوه بۆ عێراق."