هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق لە هەڵمەتێکی نوێدایە بەرامبەر حەشارگەکانی داعش لەکاتێكدا سەره‌کوەزیران چاوی لە سەرکەوتنە

هێزەکانی عێراق هەڵمەتێکی نوێیان دژی چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) راگەیاند لە بیابانی خۆرئاوا، هەینی (8 کانونی یەکەم) لەکاتێکدا سەره‌کوەزیران حەیدەر عەبادی چاوی لە جاڕدانی سەرکەوتنە بەسەر توندڕەواندا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

عەبادی رایگەیاند شکستی توندڕەوان راناگەیەنێت هەتا دۆڵه‌ وشكه‌كان و حەشارگە سروشتییەکانی دیکەیان لێ پاکنەکرێتەوە کە بوونه‌تە پەناگەیەکی بیابانی بۆیان لەوەتەی دوایین ناوەندە شارییەکانیان لەدەستداوە لە مانگی رابردووەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند هێزەکانی عێراق "هێرشێکی گەورەیان کرد بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی هەرێمی جەزیرەی نێوان (پارێزگاکانی) نەینەوا و ئەنبار لە دووەمین قۆناغی ئۆپەراسیۆنەکەدا".

لە یەکەمین قۆناغی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە 23 تشرینی دووەم دەستیانپێکرا، هێزەکانی حکومەت جوڵان بەرەو باشور لە نەینەواوه‌ و بۆ باکور لە ئەنبارەوە کە پێکگەیشتنەوە و ناوچەیەکی فراوانیان پاککردەوە لە بیابانی نێوان دۆڵه‌كانی دیجلە و فورات.

وتەبێژی فەرماندەییه‌كه‌، عەمید یەحیا رەسوڵ، لە 27 تشرینی دووەم وتی له‌سه‌دا 50ی تەواوی ناوچە بیابانیه‌كه‌یان پاککردۆتەوە کە نزیکەی 29,000 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.

لەکاتی سەردانێکیدا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، رۆژی پێنجشەممە، سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی چاوەڕوانی عێراقە جاڕی سەرکەوتن بەسەر داعشدا بدات لە کۆتایی ئەم مانگەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500