پاسێكی بۆمبڕێژكراو سێشه‌ممه (5 كانوونی یه‌كه‌م) ته‌قیه‌وه له ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی شاری حومسی سوریادا، كه به‌م دواییانه چه‌ندینجار كراوه‌ته ئامانج، بووه هۆی كوشتنی هه‌شت كه‌س، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
پاش كه‌مێك له رووداوه‌كه، "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا" (داعش) ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ له پۆستێكدا له‌لایه‌ن ئاژانسی پڕوپاگهندهكهیهوه، ئه‌عماق، له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ته‌قینه‌وه‌كه شه‌قامێكی له گه‌ڕه‌كی ئهكرامه هه‌ژاند.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌ت له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا رایگه‌یاند: "ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی شه‌قامی ئه‌هرام زیادیكردووه و بووه‌ته هۆی كوژرانی هه‌شت كه‌س و برینداربوونی 15 كه‌س."
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه پاسێكی بچوك له ده‌ستپێكی گه‌ڕه‌كی ئهكرامه ته‌قێندرایه‌وه.
هێرشه‌كه په‌یكه‌ری ئاسنینی تێكشكاوی ئۆتۆمبێله سووتاوه‌كانی به رێگه‌كه‌دا پهرشكردهوه و په‌نجه‌ره‌ی بیناكانی هه‌ردوولای شه‌قامه‌كه‌ی وردوخاشكرد.
ئهكرامه له رابردوودا چه‌ندینجار بووه‌ته ئامانجی هێرشی له‌مشێوه‌یه، كه خوێناویترینیان بووه هۆی كوشتنی نزیكه‌ی 50 منداڵی قوتابخانه كه له تشرینی یه‌كه‌می 2014 روویدا.
ئه‌و هێرشه خۆپیشاندان و لابردنی چه‌ند به‌رپرسێكی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی لێكهوتهوه، ئه‌م دوو شته‌ش به ده‌گمه‌ن رووده‌ده‌ن.
رێوشوێنی ئه‌منی زیاتر گیراوه‌ته‌به‌ر دوای هێرشه‌كه‌ی 2014، له‌وانه خاڵی پشكنینی زیاتر و دانانی به‌ربه‌ست له‌سه‌ر رێگاكان.
حومس له مانگی ئایاره‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی حكومه‌تی سوریادایه، پاشئه‌وه‌ی دوا چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له شاره‌كه چۆڵیانكرد دوای رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌ت.