هێزه‌كانی عێراق 11 ئه‌ندامی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا' (داعش)یان كوشت له ناوچه‌ی وادی ئه‌بیه‌ز له بیابانی ئه‌نبار، كه ده‌كه‌وێته 180 كیلۆمه‌تر خۆرئاوای ره‌مادی، وه‌زیری به‌رگریی عێراق دووشه‌ممه (4 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، لیوا مه‌حموود فه‌لاحی، به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌تی عێراق و هێزه خێڵه‌كییه‌كان حه‌شارگه‌یه‌كی نوێی چه‌كدارانی داعشیان دۆزیه‌وه له بیابانی ئه‌نبار."
وتی: "هێزێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر زه‌وی به هاوكاریی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی عێراق پێشڕه‌وییان كردووه و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داعش شه‌ڕوپێكدادان روویدا پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر حه‌شارگه‌كه‌دا."
وتی ئه‌وان له ئه‌شكه‌وتێكدا له ناوچه‌ی وادی ئه‌بیه‌ز خۆیان حه‌شاردابوو، دوای ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا، كوژران.
وتیشی: "چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌گه‌ڵ زانیاری كه له‌سه‌ر ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی تۆماركرابوون له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا."