به‌ڕێوه‌به‌رێك له كۆمپانیای سویسریی-فه‌ڕه‌نسیی له‌فارژ كه تایبه‌ته به چیمه‌نتۆ دروستكردن هه‌ینی (1 كانوونی یه‌كه‌م) تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ پاره‌ی داوه به توندڕه‌وه‌كان له رێگه‌ی چالاكییه‌كانی كۆمپانیاكه‌وه له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
كۆمپانیای له‌فارژ تۆمه‌تباره به پاره‌دان به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و چه‌كدارانی تر له رێگه‌ی ده‌ڵاڵێكه‌وه، تا كارگه‌ی كۆمپانیاكه بتوانێت به‌رده‌وامبێت له كاركردن له جه‌لابیه، له باكوری سوریا.
هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه رێككه‌وتننامه‌ی راوێژكاریی ساخته‌ی به‌كارهێنابێت بۆ كڕینی سووته‌مه‌نی له داعش، كه ده‌ستیگرت به‌سه‌ر زۆربه‌ی كێڵگه ستراتیجییه‌كانی نه‌وتی یه‌ده‌گی سوریا له حوزه‌یرانی 2013 دا.
فرێدرێك ژولیبوا، كه له 2014ه‌وه بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌كه، تۆمه‌تباركراوه به پاڵپشتیكردنی دارایی تیرۆریزم و پێشێلكردنی ئابڵوقه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر نه‌وتی سوریا، ژان راینهارت، پارێزه‌ره‌كه‌ی فرێدرێك ژولیبوا، رایگه‌یاند.
هه‌ردوو برونۆ پیشو، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری كارگه‌كه له 2008 بۆ 2014، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئاسایشی له‌فارژ ژان-كڵۆد ڤیلارد، هه‌ینی له دادگا ئاماده‌بوون به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له هه‌مان كه‌یسدا.
ژولیبوا دانیناوه به‌وه‌ی كه نه‌وتی كڕیوه له "رێكخراوه ناحكومییه‌كان"، دیارترینیشیان گرووپه ئیسلامییه‌كان، ئه‌مه‌ش پێشلكردنی ئابڵوقه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایه له‌سه‌ر نه‌وتی سوریا كه له 2011 دا به‌سه‌ریدا سه‌پێنرا.
هاوكات، پیشو دانیناوه به‌وه‌ی له‌فارژ مانگانه زیاتر له 100,000 دۆلاری داوه به بازرگانی سوریی فیراس تلاس، كه پێشتر خاوه‌نی كه‌مینه‌ی پشكه‌كان بوو و ئه‌ویش به كاش پاره‌ی داوه به گرووپه چه‌كداره‌كان تا كارگه‌كه به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه.
به پێی خه‌مڵاندنی پیشو، داعش نزیكه‌ی 20,000 دۆلاری وه‌رگرتووه.
ئه‌م سیانه یه‌كه‌مین كه‌سن كه له‌ژێر لیكۆڵینه‌وه‌دان له لایه‌ن دادوه‌رانی دژه‌تیرۆر و تاوانه داراییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، كه له‌وه‌ش ده‌كۆڵنه‌وه كه ئایا له‌فارژ رێوشوێنی پێویستی گرۆته‌به‌ر بۆ پاراستنی كارمه‌نده سورییه‌كانی.
كارمه‌نده خۆماڵییه‌كان له شوێنی خۆیان مانه‌وه له كاتێكدا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له هاوینی 2011دا دیمه‌شقیان به‌جێهێشت و روویان له قاهیره‌ی ئارام كردووه. كارمه‌نده بیانییه‌كانی دیكه له مانگه‌كانی دوای ئه‌وه‌دا گواسترانه‌وه.
له‌فارژ، كه له 2015 دا یه‌كیگرت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سویسریی هۆلسم بۆ كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له سوریا مایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان سوریایان جێهێشت چونكه داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی دیاردا.
تووندڕه‌وه‌كان، كه له‌و كاته‌وه كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی زۆریان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی هێرشه سه‌ربازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، دواجار ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ناوچه‌ی جه‌لابیه له ئه‌یلولی 2014 دا.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له له‌فارژ له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا به‌ره‌وپێشچوونییان به‌خۆیانه‌وه دیوه؛ پۆلیس له تشرینی دووه‌م د ده‌ستیكرد به پشكنینی چڕ له باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه له پاریس.
سێ كارمه‌ندی پێشتری سوری له كۆتاییه‌كانی ئه‌یلولدا گوازرانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا تا شایه‌تی بده‌ن.