هه‌واڵه‌كانی عێراق

هەزاران کەس لە ئەردەنەوە بەرەو باشوری سوریا دەگەڕێنەوە له‌كاتدا ئاگربەست بەردەوامە

نزیکەی 1,000 سوری کە ئاوارەی ئەردەن بووبوون مانگانه‌ گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە تەمموزەوە کاتێك ئاگربەستی باشوری سوریا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (27 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

ئەو ئاگربەستەی لەلایەن ئەردەن و روسیا و ئەمریکاوه‌ بۆ پارێزگاکانی دەرعە، قونەیترە و سوەیدای باشوری سوریا ئەنجامدرا بەزۆری بەردەوامبووە لەوکاتەوەی ئەنجامدراوە لە 9 حوزەیران.

وتەبێژی رێکخراوی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عەممان، محەمەد هیواری، وتی لەوکاتەوە "ژمارەی ئەو سورییانەی بەویستی خۆیان دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان زیادیکردووە."

هیواری وتی: "ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە بە تێکڕای مانگانە بۆ 1,000 (گەڕاوە) بەرزبۆتەوە."

ئەردەن سنورێكی زیاتر لە 370 کیلۆمەتری لەگەڵ سوریا هەیە کە لە رابردوودا 340,000 کەسی تێدا کوژراون و ملیۆنانیش ئاوارەبوون لەوکاتەوەی شەڕ رویدا لە 2011.

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند كه‌ ئەردەن زیاتر لە 650,000 ئاوارەی سوری لەخۆدەگرێت بەڵام دەسەڵاتدارانی شانشینەکە دەڵێن ژمارەی راستی 1.3 ملیۆنە.

بەگوێرەی هیواری ژمارەی ئەو ئاوارانەی خۆبەخشانە گەڕاونەته‌وە بۆ سوریا لە ئابدا زیادیکرد بۆ 1,203 کەس و بۆ 1,078 کەس لە ئەیلولدا.

لە شەش مانگی پێش ئاگربەستەکەدا سەرجەمی تەنیا 1,700 ئاوارەی سوری گەڕانەوە ماڵەکانیان لەو وڵاتە.

هیواری جەختیکردەوە کە رێکخراوی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان "هانی گەڕانەوە نادات بۆ ئەو ناوچانەی سوریا کە بە نائارام لە قەڵەمدەدرێن."

ئەو ئاگربەستەی لەو سێ پارێزگایەی باشوری سوریا ئەنجامدرا بەشێکە لە پلانێکی فراوانتر بۆ پێكهێنانی چوار "هەرێمی هێورکەرەوە" لە بەشەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500