یه‌كه‌مین قۆناغی ئازادكردن و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی بادییه و جه‌زیره، كه ده‌كه‌ونه نێوان پارێزگاكانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا، به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق دووشه‌ممه (27 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی، به هاوكاریی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق، به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییان هێنا به یه‌كه‌م قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچه‌ی جه‌زیره و فوڕاتی سه‌روو، كه بریتی‌بوو له ئازاكردن و پاككردنه‌وه‌ی چه‌ند گوندێك و ناوچه‌یه‌ك له باشووری حه‌زه‌ر و باكووری راوه.
هه‌روه‌ها وتی، "هێزه قاره‌مانه‌كانمان 175 گوند، پێنج پرد، چه‌ندین چوارڕیان و فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیشیان پاككرده‌وه، كه سه‌رجه‌می رووبه‌ره‌كه‌ی 14,100 كیلۆمه‌تر دووجایه."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان زیانێكی زۆریان به تیرۆرسته‌كان گه‌یاند؛ 11 ئۆتۆمبێل كه چه‌كی قورسیان له‌سه‌ر بوو و پێنج تانكه‌ری نه‌وت، ١٨ ئۆتۆمبێلی ته‌نراو به ته‌قه‌مه‌نی، حه‌وت ماتۆڕ و شه‌ش كارگه‌ی دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نییان تێك‌شكاند."
وتی، زیاتر له 1,000 بۆمبی ده‌ستكرد پوچه‌ڵكرانه‌وه. وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاككردنه‌وه به‌رده‌وامن.