هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن دژی حەشارگەکانی داعش لە ئەنبار

هێزەکانی عێراق پێشڕەوییەکی گەورەیان کرد دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە رۆژئاوای ئەنبار لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، وەزارەتی بەرگری عێراق پێنجشەممە (16 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەنبار، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، وتی هێزەکانی عێراق لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا گوندەکانی جارن جەزیرە، تاجە، جادیش، ده‌یر، خۆر، ئەجامیە، بودییە، سەما، بیزا، جەعبەرییە، حەسەنییە، جەبایل و سه‌مسیەیان لە باکوری فورات ئازادکردووە.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "[هێزەکانی عێراق] بەردەوامن لە پێشڕەویکردن بەرەو راوە و بیابانی باشوری ئەنبار."

راشیگەیاند: "تیرۆریستان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە." ئاماژەشی دا بەوەی شەش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقێنراونەته‌وە و سێ ئەندامی داعشیش کە پلانیان هەبوو خۆیان بتەقێننەوە کوژراون.

بەیاننامەکە راشیگەیاند 45 ئەندامی داعش کوژران، 10 بارهەڵگر کە چەکوتەقەمەنییان هەڵگرتبوو تێکشکان و زیاتر لە 10 بۆمبی ده‌ستكردیش پوچەڵکرانەوە و تەقێنرانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500