هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق به‌ر به‌ 2 خۆکوژ ده‌گرن لە بەغدا

هێزە ئەمنیەکانی عێراق دوو خۆکوژیان کوشت، بەیانی سێشەممە (7 تشرینی دووەم) کە هەوڵیاندا زیارەتکه‌رە ئایینیەکان بکەنە ئامانج لەسەر رێگایان بۆ کەربەلا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "دوو خۆکوژ کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان لەبەردابوو هەوڵیاندا زیارەتکارانی عاشورای ئیمام حسێن بکەنە ئامانج لە رەزوانیەی باشوری رۆژهەڵاتی بەغدا بەڵام هێزە ئەمنیەکان دەستبەجێ کوشتنیان."

بەیاننامەکە رایگەیاند كه‌ پشتێنی یەکێك لە خۆکوژەکان تەقیەوە دوایئەوەی کوژرا بەڵام هیچ زیانێکی نەگەیاند.

راشیگەیاند: "هێزە ئەمنیەکان رێکاری ئەمنیی توند پەیڕەودەکەن بۆ رێگرتن لە هەر سەرپێچییەك لەماوەی ئەم زیارەتە ئایینیەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500