تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه لانیکەم 75 ئاوارەی مەدەنی کوشت کە لە ترسی شەڕ هەڵهاتبوون لە رۆژهەڵاتی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس یەکشەممە (5 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
هێرشەکەی شەممە لە پارێزگای دێرە زوور "لانیکەم 75 ئاوارەی مەدەنی کوشت لەنێویاندا منداڵ" و 140 کەسیشی بریندارکرد، بەرپرسی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، رایگەیاند.
وتیشی: "كاروانێكی نوێی ئاوارەكان هاتنەناو گردبوونەوەکە لەکاتی هێرشەکەدا."
ئاوارەکان لە شەڕ هەڵهاتبوون له پارێزگاکە کە رژێمی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەرەی جیاوازەوە شەڕ دژی داعش دەکەن.
شەڕ لە سەرانسەری دێرە زوور هەزاران کەسی ناچارکردووە لهترسی گیانی خۆیان هەڵبێن و هەندێکیان راستەوخۆ بهرهو ناو بیابانهكه.
بهگوێرهی خهمڵاندنی رێکخراوی منداڵ پارێز، نزیکەی 350,000 کەس لەبەر ئەو شەڕەی ئەمدواییە لە پارێزگاکە هەڵهاتوون کە نیوەیان منداڵن.
روانگەکە رایگەیاند هەندێك لەو ئاوارانە پەنایان بردۆتە بەر ناوچەی بیابان کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنتڕۆڵکراوە لە رۆژهەڵاتی رۆخی فورات کە تەقینەوەکەی شەممەی لێڕودا.