هه‌واڵه‌كانی عێراق

گفتوگۆی نوێی سوریا لە ئه‌ستانە دەستپێدەکات

خولێکی نوێی گفتوگۆی ئاشتی سوریا لە ئه‌ستانەی پایتەختی کازاخستان دەستیپێکرد، دووشەممە (30ی تشرینی یەکەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان، ئەنوەر ژایناکۆڤ، وتی "گفتوگۆ داخراوه‌كان دەستیانپێکردووە" و وتیشی دانوستانه‌ دوو رۆژەكه‌ بە بەیاننامەیەك بۆ رۆژنامەنوسان کۆتایی دێت.

ژایناکۆڤ پشتڕاستیکردەوە کە شاندێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و رژێم گەیشتونەتە ئه‌ستانە، لەگەڵ دانوستانکارانی پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن كه‌ تورکیایه‌ و پشتیوانانی رژێم كە روسیا و ئێرانن.

خولەکانی پێشووی دانوستانەکانی ئه‌ستانە بەبێ هیچ وەرچەرخانێکی سەرەکی کۆتاییان پێهات.

بەڵام له‌ دوایین خولی دانوستاندا لە ئەیلول، روسیا و تورکیا و ئێران رێککەوتن لەسەر پاراستنی هاوبەشی ناوچەیه‌كی دابڕاودا لە پارێزگای پڕ له‌كێشه‌ی ئیدلیب لە باکور.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا ستافان دی میستورا هەفتەی رابردوو وتی خولی داهاتوی گفتوگۆکانی جنێف 28 کانونی یەکەم دەستپێدەكات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500