راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت نەتەوە یەکگرتوەکان هەینی (27 تشرینی یەکەم) "بەئەنقەست برسیکردنی مەدەنیەکان"ی وەك تاکتیکی جەنگ شەرمەزار کرد دوای بڵاوبوونەوەی وێنە "شۆکئامێزەکانی" منداڵانی توشبوو بە بەدخۆراکیەکی سەخت لە غوتەی رۆژهەڵات.
ناوچهیهكی نزیك لە دیمەشق زیاتر لە چوار ساڵە لەژێر گەمارۆی رژێمدایە.
سەرۆکی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان زەید رەعد حسێن وتی وێنەکان "ئاماژەیەکی ترسناکن بۆ داواکانی خەڵکی غوتەی رۆژهەڵات".
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا وتی: "بەئەنقەست برسیکردنی مەدەنیەکان وەك میتۆدێکی جەنگ بەڕوونی پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتیەکانە."
غوتەی رۆژهەڵات یەکێكە لەو ناوچانهی بەشێکن لە گرێبەستەکەی ئەمساڵ بۆ دروستکردنی "هەرێمەکانی هێورکردنەوە" بۆ رێگاخۆشکردن بۆ گەیشتنە ناوچە گەمارۆدراوەکان بەڵام رەوشی مرۆیی لەوێ زۆر بەخراپی ماوەتەوە.
سەرۆکی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان دهردیسهریی مەدەنیەکانی لە هەرێمەکەدا بە "شهرمهزاری" لهقهڵهمدا.
هەروەها گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنیشی لە غوتەی رۆژهەڵات تۆمەتبارکرد بە بەرتەسککردنەوەی کاری رێکخراوە مرۆییەکان.