برایەکی ئەحمەد حەناچی تونسی، کە بە چەقۆ هێرشیکردە سەر دوو ژن و کوشتنی لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ئەم مانگە، وەك شەڕکەرێکی توندڕەو خزمەتی کردووە لە سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (10 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
ئهنیس حەناچی شەوی شەممە لە فێرارە لە ئیتالیا دەستگیرکرا دوایئەوەی دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا فەرمانێکی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتییان بۆ دەرکرد، پۆلیسی ئیتالیا دووشەممە رایگەیاند.
سەرۆکی تیمی دژە تیرۆری ئیتالیا، لامبێرتۆ گیانینی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: لێکۆڵەرەوانی فەڕەنسا کە گومانیان لە تێوەگلانی ئهنیس هەبوو لە هێرشهكهی براکەیدا ئەوەیان دەرخست کە ئەو "شهڕ و جیهادی کردووە لەناو خاكی سوریا و عێراقدا، بە ئەزمونی سەربازییەوە."
گیانینی وتی: "گریمانهیهك كه دەبێت پشتڕاستبکرێتەوە ئەوەیە کە ئەو ئەحمەدی برای هەڵگێڕاوەتەوە و بووەتە هۆی توندڕهوبوونی."
ئەحمەد حەناچی، 29 ساڵ، هێرشیکردە سەر دوو ژنەکە لە وێستگەی شەمەندەفەری سێنت-چارلس له مارسیلیا لە 1 تشرینی دووەم پێشئەوەی تەقەی لێبکرێت و لەلایەن سەربازانەوە بکوژرێت.
ئەو چەند ساڵێك لە ئاپریلیا له باشوری رۆما، ژیابوو، لهوێ هاوسەرگیریی لەگەڵ ژنێکی ئیتالیدا کردبوو.
بهوه نهناسرابوو كه چووبێتە هیچ مزگەوتێك بەڵام لەلای پۆلیس بەهۆی کێشەی مادەی هۆشبەر و ئەلحکولهوه ناسرابوو.
رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەرپرسیارێتی هێرشەکەی راگەیاند بەڵام لێکۆڵەرەوانی فەڕەنسا هێشتا بەڵگەیان نهدۆزیوەتهوه بۆ پهیوهندیی ئەو هێرشە بە شەڕکەرانەوە.