هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیس 3 ئەندامی داعش دەستگیردەکات لە بەغدا

سێ گومانلێکراوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستگیرکراون لە ناوەڕاست و باکوری بەغدا لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا، وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (4 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزاەتەکە، عەمید سەعد مەعه‌ن، بە دیارونای وت: "هێزە تایبەتەکان لە هێزی دژەتیرۆر سەرکردەیەکی مەترسیداریان دەستگیرکردووە کە داواكراوه لەسەر تێرۆریزم و ئەنجامدانی چالاكی بۆ داعش له 2014وە."

وتیشی: "ئەو خۆی حه‌شاردابوو بە بەکارهێنانی نازناویك کاتێك لە ئەعزەمیە دەستگیرکرا لە باکوری پایتەخت."

مەعەن وتی ئۆپەراسیۆنی دووەم کە بەیانی چوارشەممە ئەنجامدرا دوو ئەندامی داعشی تێدا دەستگیرکرا لە گەڕەکی مەنسور لە ناوەڕاستی بەغدا.

وتیشی رومانە و چەکی سوك و ئامێری پەیوەندیکردنی مۆدێرن و پارەیەکی زۆر دەستیبەسەردا گیرا لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.

مەعەن وتی: "یەکێك لە بەندکراوان کە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرابوو لە بەندینخانەیەکی موسڵ، لە 2014 هەڵهاتبوو کاتێك داعش بۆ یەكه‌مجار هێرشی کردەسەر شارەکە."

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە دەستکەوتێکی گەورەی هەواڵگرییە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500