هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق نزیکەی نیوەی حه‌ویجە ئازاددەکەن

هێزەکانی عێراق زیاتر لەسەدا 40ی حه‌ویجەیان ئازادکردووە دوای دوو هەفتە لە دەستپێکی هێرشەکە بۆ وەدەرنانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ناوچەکەدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەویجە سێشەممە (3 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندە فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاره‌ڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "هێزەکانمان لە پێشرەویکردن بەردەوامن لە ناوچە داگیرکراوه‌كان لەلایەن داعشه‌وه‌ و توشی زیانێکی قورسی کردن لەمەیدانەکەدا."

وتیشی پەنجا گوند، سێ شارۆچکە، قەزای رەشاد، فڕۆکەخانەی زهێبە، چیاکانی حەمرین و کێڵگە نەوتیەکانی عەلاس تاکو ئێستا ئازادکراون.

هەروەها وتی: "هێزەکانی عێراق ئێستا تەنیا چەند کیلۆمەترێك لە ناوەڕاستی حەویجەوە دوورن."

نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە مەزەندەیکرد 12,000 کەس لە حەویجە هەڵهاتبن لەوکاتەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکە دەستیپێکردووە.

نوسینگەی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "لە کۆتایی هەفتەدا، ژمارەی ئەو خەڵکەی لە شەڕ هەڵهاتوون زیادبووە لە 7,000 ئاوارەوه‌ لە ماوەی هەفتەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە ... بۆ نزیکەی 12,500 کەس تا شەوی رابردوو."

راشیگەیاند: "ژمارەی تەواوی ئەو خەڵکەی هێشتا لە حەویجەن نەزانراوە بەڵام دەشێت زیاتر لە 78,000 کەس بێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500