بەڕێوەبەری پهنابهرانی نەتەوە یەکگرتوەکان دووشەممە (2 تشرینی یەکەم) رایگەیاند شەڕ و توندوتیژی و چەوساندنەوە لە سوریا، میانمار، باشوری سودان و شوێنەکانی دیکە زیاد لە دوو ملیۆن کەسیان ناچارکردووە وەك پهنابهر هەڵبێن لەمساڵدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
لە کۆتایی 2016دا، ژمارەی ریکۆردشکێنی 65.6 ملیۆن کەس تۆمارکرا کە لە جێگە و ماڵەکانی خۆیان دەرکرابوون لە جیهاندا، 22.5 کەسیان وەك پهنابهر تۆمارکرابوون.
فیلیپۆ گراندی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی لیژنەی جێبەجێکاری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پهنابهران لە جنێف وتی: "نائومێدی ملیۆنان پیاو، ژن و مناڵ کە لە ماڵەکانی خۆیان دەرکراون، وەدەرنراون بۆ نێو ژیانێك کە دڵنیایی تێدانیە، پەڵەیەکە بە ویژدانی دەستەجەمعیمانەوە."
سوریای بە شەڕ وێرانبوو بەردەوامە لەوەی زۆرترین ئاوارهی زۆرهملێی تێدابێت لە جیهاندا، بەجۆرێك مەدەنیەکان لەوێ هێشتا سوتەمەنی شەڕەکانن.