هه‌واڵه‌كانی عێراق

45 ئەندامی داعش لە هێرشەکانی هاوپەیماناندا لە ئەنبار کوژران

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان بۆردومانکرد لە بیاباندا، باشوری کوبەیسە لە پارێزگای ئەنبار، فەرماندەی فیرقەی 7ی سوپا، لیوا عەبد زوبەیعی، هەینی (29 ئەیلول) رایگەیاند.

زوبەیعی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "چل و پێنج چەکداری داعش کوژران و 69 ئۆتۆمبیل تێکشکێنران لە هێرشە ئاسمانیەکاندا."

وتی: "ئەو گروپە تیرۆریستیە پلانی هێرشکردنە سەر ناوچە ئارامەکانی ئەنباری هەبوو، بەڵام پیلانە تاوانگێڕییەکانی پوچەڵکرانەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500