هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیەکی هاوپەیمانان: داعش لە هەڵمژینی "دوا هەناسەکانیدایە" لە رەققە

فەرماندەیەکی باڵای هاوپەیمانان پێنجشەممە (28 ئەیلول) بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت دەرکردنی دوا چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە شاری رەققەی سوریا سەختە بەڵام لە هەڵمژینی "دوا هەناسەکانیاندان".

فەرماندەکە لە بارەگایەکی هاوپەیمانان لە نزیك کۆبانێی باکوری سوریا وتی ئه‌وانه‌ش كه‌ بەرگری دەکەن رێگەی پاشەکشەکردنیان پێ نادرێت.

دوای هه‌ڵمه‌تێكی چەند مانگە، هێزەکانی سوریای دیموکرات چه‌كداره‌ ماوه‌كانی داعشیان گۆشه‌گیركردووه‌ له‌ ناوچەیەکی رەققه‌دا.

فەرماندەیەکی باڵای هاوپەیمانان کە هاوکاری و راوێژکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات وتی، بەو مەرجەی کە ناوی نەهێنرێت: "شەڕێکی سەختە. زۆر چەکداری بیانی (داعش) هەیە نایانەوێت دەستهەڵگرن و هەوڵدەدەن زۆر بە توندی شه‌ڕبكه‌ن."

فەرماندەکە وتی ئێستا کە گەمارۆدراون، چەکدارانی داعش بۆ "دوا هەناسەکانیان" لە پەلەقاژێدان، به‌ڵام دانوستان بۆ پاشەکشێکردنیان په‌سه‌ندناکەن.

وتیشی: "دوژمن لەناو رەققەدا دەبێت خۆی رادەست بکات یان لەناوبچێت لە رەققەدا، چونکە ئەگەر بچنەدەرەوە رێگەیەك دەدۆزنەوە بۆئەوەی بگەنە ئەوروپا و وڵاتانی دراوسێ یان هێرشبەرنەسەر ناوچەکانی دەرەوەی سوریا.

هاوپەیمانیەکە پشتگیری ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات لە رەققە و دێرەزوور بە هێرشە ئاسمانیەکان و راوێژکارانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان و چەك و ئامێری دیکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500