هه‌واڵه‌كانی عێراق

52 ئەندامی داعش لە شەڕەکانی باکوری عێراقدا کوژران

هێزەکانی عێراق 52 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لە شەڕەکانی 72 كاتژمێری رابردوودا لە ناوچەکانی نزیك شەرگات و باشوری حەویجە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێنجشەممە (28 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق چەند ناوچە و گوندێکیان ئازادکرد وەك بەشیك لەو شەڕه‌ی بەردەوامه‌ بۆ رزگارکردنی حەویجە و دەوروبەری."

وتیشی: "گوندەکانی وەحدە، عەبودە و سەرکەل و نزیکەی 40 کێڵگە لەو شەڕانەدا گیراونەتەوە."

هەروەها وتی 42 تیرۆریست، لەنێویاندا 26 کەسی نا عێراقی، کوژراون و ئاماژەشی دا بەوەی دوو پێگەی داعش، موشەك هاوێژ و کارگەیەکی ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران.

رەسوڵ وتی: "ژمارەی تیرۆریستان بەئاشكرا کەمدەبێتەوە له‌كاتێكدا هێزەکانمان پێشڕەویدەکەن."

وتیشی: "داعش ئێستا تەنیا له‌سه‌دا دووی خاکی عێراقی لەدەستدایە و ئەو ناوچانەش پێش کۆتایی ئەمساڵ رزگاردەکەین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

دەستان خۆش بێت

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌