شانەیەکی تیرۆریستی 12 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکران سێشەممە (26 ئەیلول)، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار رزهیج وتی.
رزهیج لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا کە لە رەمادی کرا وتی شانەکە لە تاوانی قێزەونەوە تێوەگلابوون، لهوانه لەسێدارەدانی پۆلیسێك و ئەندامانی خێزانەکەی لە ماڵی خۆیاندا لە باکوری رەمادی دوو هەفتە لەوەوبەر.
وتی: "چەك، بۆمب، تەقەمەنی و پارە لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیانبەسەرداگیرا." وتیشی ئهو زانیارییانهی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە درا، دواجار بوونە هۆی دەستگیرکردنی ئەندامانی شانەکە.
ههروهها وتی: "هێزە ئەمنیەکان لێپرسینەوە لە ئەندامانی شانەکە دەکەن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو تاوانانەی لەدژی خەڵکی پارێزگاکە ئەنجامیانداوە."