هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق شوێنێکی حەوانەوەی داعش لە باشوری بەغدا تێكدەشکێنن

شوێنێکی حەوانەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە باشوری بەغدا تێكدرا و شەش گومانلێکراو دەستگیرکران لە ئۆپەراسیۆنێکی بنکەفراوانی هاوبەشی پۆلیس و سوپادا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووشەممە (25 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەیەك و 17 بۆمبی دەستکرد، 1 پشتێنی بۆمبڕێژكراو، هاوەن، چەکی سوك و مامناوەندییان دەستبەسەراگرت".

وتی گومانلێکراوێکیشیان دەستگیرکرد کە دانی نا بە تێوەگلانیه‌وه‌ لە شانەیەکی تیرۆریستی کە بیناکەی وەك بنکە بەکارهێنابوو.

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە، کە لە بەیانی دووشەممەدا لە عوبەیدی باشوری بەغدا ئەنجامدرا، پێنج گومانلێکراویشی تێدا دەستگیرکرا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500