هه‌واڵه‌كانی عێراق

چالاکوانێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و کچەکەی لە ئەستەنبوڵ بەمردویی دۆزرانەوە

چالاکوانێکی باڵای ئۆپۆزسیۆنی سوریا و کچە رۆژنامەنوسەکەی بەمردوویی لە بینایەکدا له‌ ئەستەنبوڵ دۆزرانەوە، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (22 ئەیلول) رایگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی دۆگان رایگەیاند كه‌ هاوڕێکانی هۆشدارییان دا دوای ئەوەی نەیانتوانی پەیوەندی بکەن بە عەروبە بەرەکات و کچەکەی حەلا بەرەکات بە تەلەفۆن.

دواتر پۆلیسی تورکیا گەیشتنە بیناکەیان لە گەڕەکی ئوسکودار لە ئەستەنبوڵ و هەردوو ژنەکەیان بە مردوویی دۆزییەوە. راپۆرته‌ پشتڕاستنەکراوەكان دەڵێن قوڕگی هەردووکیان هەڵدڕدراوە.

لە دەستپێکی شەڕی سوریاوە لە 2011، تورکیا بۆتە شوێنی نزیکەی سێ ملیۆن په‌نابه‌ری سوری، زۆرێکیان دژی رژێمی سەرۆك بەشار ئەسەدن.

خوشکەکەی عەروبە بەرەکات، شەزا بەرەکات لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا مەرگیانی پشتڕاستکردەوە. وتی بە چەقۆ کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500