هێزەکانی عێراق یەکەم ئامانجی هێرشە نوێکەیان دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەدەستهێنا تەنیا لە دووەم رۆژدا، هەینی (22 ئەیلول)، بە چوونە ناو شارۆچکەی شەرگاتی باکورهوه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
هەندێك لە خەڵکەکە لەسەر شەقامەکان ئاهەنگیان گێڕا بە چوونە ناوەوەی هێزەکانی حکومەت بۆ نێو ناوەڕاستی شارۆچکەکە و دڕاندنی ئاڵای ئەو گروپە توندڕەوە کە بە دەستێکی ئاسنین و بۆ زیاتر لە سێ ساڵ فەرمانڕەوایی کرد.
پەیامنێرانی ئاژانسی فرانس پرێس كهم زیانی سهختیان بینی لە شارۆچکەکەدا، هەرچەندە قوربانی هەبوو لە شەڕەکەدا چونکە لاشەی دوو توندڕەویان بینی لە پشتی پیکابێکدا.
شەرگات ئامانجی یەکەمی هێرشێکی گەورە بوو کە پێنجشەممە دەستیپێکرد بۆ گرتنەوەی قهڵایهكی داعش له ناوچه یاخیبووهكانی حەویجە، یەکێك لەو تهنها دوو شوێنەی هێشتا لەژێردەستی داعشدان لە عێراق.
سەرکردەی ئۆپەراسیۆنی ناوچهكه، لیوا ئەمیر رەشید یارەڵڵا وتی نزیکەی 20 گوندیش لە دەوروبەری شەرگات لەدەست داعش سەنراونەتەوە.
ئامانجی دواتر خودی حەویجەیە، کە 30 کیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتە.
دوای شکستی داعش لە موسڵ لە تەمموزدا و گرتنەوەی ناوچەکانی هاوسێی، حەویجە و شارۆچکەکانی هاوسێی دوایین ناوچە بوون کە هێشتا لەژێردەستی داعشدا مابوون لە عێراقدا، جگه لە بەشێك لە دۆڵی فورات لەسەر سنوری سوریا.