هه‌واڵه‌كانی عێراق

زیاتر لە 13,000 ئاوارە دەگەڕێنەوە موسڵ لە هەفتەیەکدا

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق چوارشەممە (20 ئەیلول) رایگەیاند زیاتر لە 13,000 دانیشتوی موسڵ گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە هەفتەی رابردوودا.

بەرپرسێکی وەزارەتەکە، جوانە مەحمود، کە بەرپرسی بەدواداچوونی فایلی ئاوارەکانە، وتی 13,546 ئاوارە کە لە کەمپەکانی خازه‌ر، حەسەن شام، کوه‌یر و مەدرەج بوون گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای موسڵ.

مەحمود وتی: "خێزانەکان گەڕاونەتەوە ماڵ بۆ دەستکردنەوە بە ژیانی ئاساییان دوایئەوەی هێزەکانی عێراق ناوچەکانیان ئازادکردن و پاشماوەکانی داعشیان لابرد."

وتیشی: "ئێمە بەردەوامین لە گێڕانەوەی خەڵکی ئاوارە بۆ ماڵەکانیان ... بە هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تر."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500