هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ئەندامێکی باڵای داعش دەستگیردەکەن لە ره‌مادی

چوار ئەندامی تیرۆریستان، لەنێویاندا ئەندامێکی باڵای ریکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستگیرکران بەرەبەیانی سێشەممە (19 ئەیلول) لە هەڵمەتێکدا لە باکوری ره‌مادی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد دولەیمی، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق چوار تیرۆریستیان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا شێخ ئەنساری ئەندامی داواکراوی داعش کە بە غیابی سزا دراوە."

وتیشی: "دەستگیرکردنەکان لەکاتی هێرشێكدا ئەنجامدراون بۆ سەر بینایەکی نیشتەجێبوون بە پشتبەستن بە زانیاری خەڵکی نێوخۆ."

هەروەها وتی حەوت رومانە، سێ پشتێنی بۆمبڕێژکراو، چەكی جۆراوجۆر، تەقەمەنی، مۆبایل، کۆمپیوتەرێك و هەندێك پارەی بیانییان پێگیراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500