ئاژانسی فرانس پرێس وتی روسیا و ئێران و تورکیا هەینی (15 ئەیلول) رێکەوتن لەسەر ئەوەی پێکەوە پارێزگاری لە چوارەمین ناوچەی ئارام بکەن لە دەوروبەری پارێزگای ئیدلیبی سوریا وەك بەشێك لە پلانیان بۆ هێورکردنەوەی جەنگە شەش ساڵیەکە.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دوای دوو رۆژ لە دانوستانکردن لە کازاخستان، سێ لایەنەکە وتیان رێکەوتوون لهسهر "تهرخانكردنی" هێزەکانیان بۆ ئەوەی بگەڕێن لەو ناوچەیەی پارێزگای ئیدلیب کە لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندایە و هەندێك لە ناوچەکانی دیکەی هاوسێی: هەرێمەکانی لازقیە و حەما و حەلەب.
روسیا پێشتر پۆلیسی سەربازیی ناردبوو بۆ ئەوەی هاتوچۆبکەن لە سنووری هەر سێ ناوچە ئارامەکە کە رێکەوتنی لەسەرکراوە لە باشوری سوریا و غۆتەی خۆرههڵات لە نزیك دیمەشق و بەشێك لە پارێزگای حومسی ناوەند.
بەیاننامەکە رایگهیاند كه هێزەکان دەنێردرێنە ئیدلیب بەپێێ ئەو نەخشەیەی پێشتر ئەم مانگە لەسەری رێکەوتن لە ئەنقەرە، بهڵام زانیاری زیاتری تەواویان نەدا لەسەر ئەو شوێنانە.
ناوەندێکی هەمئاهەنگی هاوبەشی روسی-تورکی-ئێرانی دەکرێتەوە کە "ئامانجی چالاکیە هەمئاهەنگیەکانە بۆ هێزەکانی هێورکردنەوە."
رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی چەکدار هەردووکیان نوێنەریان ناردووە بۆ دانوستانەکان.
بهگوێرهی راگەیەندراوە هاوبەشەکە، دانوستانی زیاتر دەکرێت لە ئەستانه لە کۆتایی تشرینی یەکەمدا.