پۆلیسی عێراق پیاوێکیان دەستگیرکرد کە هەوڵیدا بۆمبیکی دەستكرد پچێنێت لە گەڕەكێكی باکوری بەغدا، بەرپرسێکی عێراق پێنجشەممە (14 ئەیلول) رایگەیاند.
وتەبێژی پۆلیسی بەغدا، عەقید موشتاق محەمەد، بە دیارونای وت: "تیرۆریستێك هەوڵیدا بۆمبێك بچێنێت کە لە نێوخۆ دروستکراوە لە نزیك ماڵی ئەفسەرێك لە گەڕەکی قاهیرە."
محەمەد وتی: "پیاوەکە بهسهر ماتۆڕسایکلێكهوه چووەناو قاهیرە و لە پرۆسەی چاندنی بۆمبه دهستكردهكهدا بوو لە تەنیشت رێگای بەرانبەر ماڵی ئەفسەرە ئەمنیەکە کاتێك هێزە ئەمنیەکان گومانیانلێکرد."
وتیشی ناوچەکە دەورەدرا و گومانلێکراوەکە دەستگیرکرا و ئاماژەشی دا بەوەی بۆمبکەش پوچەڵکرایەوە.
هەروەها وتی: "تۆمەتبارەکە کە دانی بەوەدا نا تاوانی هاوشێوەی لە رابردودا ئەنجامداوە، بۆ گرتوخانەیەکی ئەمنی گواستراوەتەوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر."