هه‌واڵه‌كانی عێراق

قافڵە گیرخواردوەکەی داعش گەیشتە دێرەزوور

ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە 13 ئەیلول وتی ئەو پاسانەی پڕبوون لە چەکدارانی "دەولەتی ئیسلامی" (داعش) و لە بیابانێکی سوریدا گیریانخواردبوو گەیشتنە ناوچەیەك کە لەژێر دەستی توندڕەوەکاندایە دوای ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چاودێریکردنی قافڵەکەی راگرت.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانان چەندین رۆژ بوو دەوری ئەو قافڵەیەیان دابوو، کە پێکهاتبوو لە 11 پاس، جار جاریش تاکە تاکە ئەو داعشانەیان دەکوشت کە زۆر لە پاسەکە دووردەکەوتنەوە و دەوەستان.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی قافڵەکە پێکهاتووە لە 200 چەکداری داعش و 200 مەدەنی و گەیشتۆتە دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش "دوای ئەوەی هاوپەیمانان بڕیاریاندا چاودێریکردنی قافڵەکە بوەستێت".

سەرچاوەیەك لەو شوێنە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "قافڵەکە گەیشتۆتە پارێزگای دێرەزوور."

بەرپرسان وتیان هاوپەیمانان هەینی فڕۆکەکانیان لە ئاسمانی سەر قافڵەکە كشانه‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500