هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی سوریا هەوڵده‌ده‌ن بۆ پێشڕه‌ویی ناوچەی ئارام لە گفتوگۆکانی کازاخستاندا

لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌ نێودەوڵەتیەکانی شەڕی سوریا چوارشەممە (13 ئەیلول) کۆبوونەوە لە کازاخستان بۆ گەڕێکی نوێی گفتوگۆ بەنیازی سەرخستنی پلانێك بۆ ئارامکردنەوەی شەڕ لەوێ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان رایگەیاند نوێنەرانی پشتیوانانی رژێم، روسیا و ئێران و پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن، تورکیا، "گفتوگۆی لەسەر ئاستی پسپۆڕان" کرد بۆ فەراهەمکردنی زەمینەیەك پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەیه‌كی دوو رۆژه‌ کە نوێنەرانی رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆن لەخۆده‌گرێت.

گفتوگۆکانی ئه‌ستانە گەڕی شەشەمن لەو دانوستانانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیانپێکردووە.

ئەمجارە لایەنەکان کاردەکەن بۆ داڕشتنی وردەکارییه‌كان بۆ پێشنیازكردنی ناوچەیه‌كی "هێورکردنەوە" لە پارێزگای باکوریی ئیدلیب، دوای ئەوەی مۆسکۆ سێ ناوچەی ئارامی تری دامەزراند لەنێو وڵاتەکەدا و لە هەنگاوێکدا کە بووە هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی.

هێشتا رێکنەکەوتنی سەرەکی ماوە دەربارەی ئەوەی چ هێزێك دەنێردرێت بۆ پاراستنی ئیدلیبی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن -- لەسەر سنووری باکوری سوریا لەگەڵ تورکیا -- لەکاتێكدا ئەنکەرە و تاران کێبڕکێی زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتیان دەکەن.

تائێستا تەنیا روسیا پۆلیسی سەربازیی ناردووە بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئەو سێ ناوچە ئارامە کە لە باشور رێککەوتنی لەسەرکراوە، لە غۆتەی خۆرهەڵات نزیك دیمەشق و لە بەشێك لە پارێزگای ناوەندیی حومس.

راوێژکارێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا یەحیا عەریدی پشتڕاستیکردەوە کە شاندی ئۆپۆزسیۆن ئێوارەی چوارشەممە دەگەنە ئه‌ستانە، بە سەرۆکایەتی ئەحمەد بێری، سەرۆکی دیوانی سوپای سوریای ئازاد.

عەریدی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئامانجی بەشداریکردنمان لەم گەڕەدا بۆ بەهێزکردنی ناوچەكانی هێورکردنەوەی سوریایه‌، له‌ غۆتەی خۆرهەڵات و باشور و باکوری حومس و گفتوگۆکردنە دەربارەی چەندین پێشێلکاری کە لەوكاته‌وه‌ روویانداوه‌ كه‌ رێککەوتنێكی ئاگربەست لە ئەنکەرە لەکۆتایی ساڵی پاردا واژۆکرا."

رۆژنامەیەکی سەر بە رژێم، ئەلوەتەن، رایگەیاند کە شاندی حکومەت، بەسه‌رۆكایه‌تی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانی وڵات، بەشار جەعفەری، بەیانی چوارشەممە گەیشتنە ئاستانە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500