هه‌واڵه‌كانی عێراق

هۆڵەندا ره‌گه‌زنامە لە 4 توندڕەو دەسێنێتەوە

هۆڵەندا ره‌گه‌زنامەی لە چوار توندڕەو سەندەوە کە گەشتیان بۆ سوریا کردووە بۆ شەڕکردن بە ناسنامەی هۆڵەندییانەوە لەژێر یاسای توندی نوێی دژەتیرۆردا، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (13 ئەیلول) رایگەیاند.

وەزیری سەلامەتی و داد، ستێف بلۆك، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئەو چوار کەسە پەیوەندییان بە رێکخراوێکی تیرۆرستییەوە کردووە لە ناوچەیەکی شەڕ."

"ئەوان وەك بێگانەی نەویستراو ناسێنراون کە مانای وایە ئیتر ناتوانن گەشت بۆ هۆڵەندا یان هەر وڵاتێکی تری شنگن بکەن،" بڵۆك وتی و ئاماژەی دا بە هەریمی بێ پاسپۆرتی ئەوروپا.

هەرچەندە بلۆك ناوی ئەو چوار پیاوەی نەهێنا، میدیاکانی هۆڵەندا ناویان برد وەك "گەشتکەری دیاری سوریا دریس بی و نورەدین بی و ئەنیس زێد و حاتم ئاڕ."

دریس بی و نورەدین بی ساڵی پار سزادران و ئەنیس زێد و حاتم ئاڕیش لە 2015 سزادران هەریەکە بۆماوەی شەش ساڵ بە غیابی بەهۆی بوونیان بە ئەندام لە رێکخراوێکی تاوانکاری تیرۆریستی.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ناوخۆ رایانگەیاند ئەو چوار كه‌سه‌ پێشتر گەشتیان بۆ سوریا کردووە بۆ پەیوەندیکردن بە شەڕکەرە توندڕەوەکانه‌وه‌، لەنێویاندا رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

شوێنی ئێستایان نازانرێت.

ئاژانسی ئەی ئێن پی هۆڵەندی رایگەیاند دریس بی "گوماندەکرێت هێشتا لەژیاندابێت".

هۆڵەندا مانگی ئازار یاسایه‌كی توندی نوێی پەسەندکرد کە دەسەڵات دەدات بە حکومەت بۆ لێوەرگرتنەوەی ره‌گه‌زنامە تەنانەت ئەگەر کەسەکە بە ئەنجامدانی تاوانیش تاوانبارنەکرابێت.

یاساکە تەنیا دەتوانرێت بەسەر ئەوکەسانەدا بچەسپێنرێت کە دوو ره‌گه‌زنامەیان هەیە.

حکومەتی هۆڵەندا وتی بڕیارەکەی چوارشەممە هێستا دەبێت لەلایه‌ن دادوەرێکەوە پەسەندبکرێت. ئەوە نەزانراوە چوار پیاوەکە ره‌گه‌زنامەی کام وڵاتی تریان هەیە.

باوەڕوایە نزیکەی 280 هاوڵاتی هۆڵەندی گەشتیان کردبێت بۆ پەیوەندیکردن بە گروپە توندڕەوەکانه‌وه‌ لە سوریا و عێراق لە 2011ەوە.

ئاژانسی دژە تیرۆری هۆڵەندی لە دوایین راپۆرتیدا رایگەیاند نزیکەی 190 کەسیان لەوێدا ماون بەڵام "بەدڵنیاییەوە هێشتا ژمارەیەك جیهادیستی هۆڵەندی هەن کە دەیانەوێت پەیوەندیبكه‌ن بە گروپی داعش یان گروپەکانی تروە لە خۆرەهەڵاتی ناوەڕاست".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500