هه‌واڵه‌كانی عێراق

دادگایەکی عێراقی سزای مەرگ بەسەر ئەندامێکی رووسیی داعشدا دەسەپێنێت

دادگایەکی عێراق سێشەممە (12 ئەیلول) هاوڵاتییەکی رووسیی ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی سزا دا بە له‌سێدارەدان، لە یەکەمین سزای لەوجۆرەدا.

وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەریی باڵای عێراق، دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار، لە راگەیەندراوێکدا ئێوارەی سێشەممە (12 ئەیلول) وتی: "دادگای تاوانی ناوەندی گوێی گرت لە کەیسی تۆمەتبارێکی رووسی سەر بە بەناو لیوای زەرقاوی، یەکەیەکی چەکداریی داعش."

وتی: "هێزە ئەمنیەکان تۆمەتباره‌كه‌یان لەکاتی رزگارکردنی خۆرئاوای موسڵدا دەستگیرکردبوو کاتێك تەقەمەنیی لێبڕا."

تۆمەرتبار، کە 28 ساڵە، دانی ناوە بە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستیدا دژی هێزە ئەمنیەکان لە 2015وە.

وتیشی کە "سزای مەرگەکە سەرەتاییە و دەتوانرێت تانەی لێبدرێت".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500