هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەندین شەڕکەری داعش کوژران لە نزیك تەلەعفەر

هێزەکانی عێراق 65 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت، کە 15یان خۆکوژ بوون لە رۆژئاوای عەیازیەی پارێزگای نەینەوا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سێشەممە (12 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەو شەڕکەرانەی داعش لە گوندی قەسر راعی نزیك تەلەعفەر کوژراون.

وتیشی لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی عێراق ئەو بارەگایانەیان تێکشکاند کە بۆمبی دەستكرد و پشتێنی بۆمبڕێژکراویان تێدابوون.

هەروەها وتی هێزە ئەمنیەکان لە چەندین ناوچەی گوندەکە شەڕی داعشیان کرد کە دواتر سەرکەوتوو بوون لە گرتنەوەیدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500