هه‌واڵه‌كانی عێراق

سورییەکان لە تورکیاوە دێنەوە سوریا بۆ جەژنی قوربان

دەیان هەزار سوری کە هەڵاتبوون بۆ تورکیا بەشێوەیەکی کاتی دەگەڕێنەوە بۆ وڵات، سوریا، بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (28 ئاب) رایگەیاند.

نزیکەی سێ ملیۆن سوری پەنایان بردۆتە بەر تورکیا لەوکاتەوەی شەڕی سوریا لە 2011 دەستیپێکرد.

بەڵام بەشێوەیەکی رێژەیی سەقامگیری لەهەندێك ناوچەی باکوری خۆرئاوای سوریا هەیە.

بەرپرسانی پارێزگایه‌كی باشوری تورکیا، کیلیس، لەسەر سنوری سوریا سیستمێکی تایبەتیان خستۆتەگەڕ کە سورییەکان دەکرێت بۆ جەژنی قوربان بگەڕێنەوە وڵات و دواتر بگەڕێنەوە بۆ تورکیا.

دوای به‌خشینی زانیاری لەسەر پێگەیەکی ئینتەرنێت و خۆتۆمارکردن، دەتوانن تورکیا بەجێبهێڵن لەڕێگەی دەروازەی سنوریی ئۆنجوپینارەوە تا چوارشەممە و دەبێت تا 15 تشرینی یەکەم بگەڕێنەوە.

بەرپرسێکی ناوخۆیی تورکیا وتی 40,360 سوری تائێستا رۆیشتوون، لەگەڵ 4,000 کەس کە رۆژانە لەئێستادا دەپەڕنەوە.

پەڕینەوە لە 15ی ئابەوە رێگەی پێدراوە، بەگوێرەی پارێزگای کیلیس.

سورییەکان دەگەڕێنەوە بۆ شارەکانیان، له‌وانه‌ باب و جەرابلوس کە لە ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پاککراونەتەوە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا.

پێشتر لەمساڵدا تورکیا رێگەیدا بە سورییەکان بۆ ماوەیەکی کاتی بگەڕێنەوە وڵات بۆ جەژنی قوربان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500