هێزەکانی عێراق ئامادەکارییان تەواوکردووە بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شارۆچکەکانی خۆرئاوای ئەنبار کە هێشتا لەژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دان، وەزیری بەرگریی عێراق عیرفان حیالی چوارشەممە (2 ئاب) رایگەیاند.
حیالی لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ بنکەی عەین ئەسەد کە لەوێ ئەفسەرەکانی سوپای بینی، وتی: "ورەی سوپا زۆر بەرزە، بەپشتیوانی خواش، شارۆچکەکانی عەننە و راوە و قائیم زوو رزگاردەکرێن."
وتیشی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشتیی سەرەکیی بۆ هێزەکانی عێراق پێشکەشدەکات و كه شهڕهكهش دهستیپێكرد ههر بەردەوامدەبێت." ئاماژەی بەوەشکرد کە "خێلەکان بەشێکی گرنگن لە هێرشی هێزەکانمان بۆ رزگارکردنی شارۆچکەکانی خۆرئاوای ئەنبار، تا سەر سنووری سوریا".
حیالی وتی پلانی مرۆیی بۆ رزگارکردنی خەڵك و کەمکردنەوەی کاریگەریی شەڕەکە لەسەریان لەئێستادا داڕێژراوە.