هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەندامێکی باڵای داعش لە بەغدا دەستگیرکرا

تیرۆریستێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ناوەڕاستی بەغدا دەستگیرکرا دوایئەوەی دزەیکردە نێو پایتەخت بە بەبەکارهێنانی ناوی ساختە، بەرپرسێکی عێراقی سێشەممە (1 ئاب) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید سەعد مەعن بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکان ئەبو بەڕای ئەنسارییان دەستگیرکردوە، كه‌ تیرۆریستێکی باڵای داعشە و وەك بەشێك لە ویلایەتی بەغدا کاردەکات."

وتی ئەنساری تێوەگلاوە لە ئۆپەراسیۆنی گەورەی تیرۆریستییەوە و رەنگە هەوڵیدابێت بچێتەنێو پایتەختەوە بۆ ئەنجامدانی پلانی تیرۆریستیی دیکە.

وتیشی: "ئەو گواسترایەوە بۆ بەندیخانەیەکی ئەمنی پێشئەوەی ببرێتە دادگا کە لەوێ رووبەڕووی چەندین ماددەی پەیوەست بە تیرۆریزمەوە دەکرێتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500