هێزێكی هاوبه‌شی سوپا و خێڵه‌كان ئه‌شكه‌وتێكیان دۆزییه‌وه كه پڕبوو له ته‌قه‌مه‌نی له خۆرئاوای عێراق به پشتبه‌ستن به ددانپێدانانه‌كانی زیندانییه‌كی رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار چوارشه‌ممه (26 ته‌مموز) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، لیوا مه‌حمود فه‌لاحی، به دیارونای وت زیاتر له 30 هێله‌ك و چوار مۆتۆرسایكلی بۆمبڕێژكراو دۆزرانه‌وه له ئه‌لبو عه‌ساف، له باكوری ره‌مادی پایته‌ختی ئه‌نبار.
فه‌لاحی وتی: "ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن تێرۆریستێكه‌وه به‌ده‌ستهاتن كه هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستگیریانكردبوو بووه‌هۆی پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌ت له سوپای عێراق و پیاوانی خێڵه‌كان."
وتیشی له‌كاتی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕاندا له ئه‌لبو عه‌ساف له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی ئه‌نبار ده‌به‌ستێته‌وه به سه‌ڵاحه‌دینه‌وه، هێزه‌كه كۆمه‌ڵێك حاویه‌شی دۆزیه‌وه كه پڕكرابوون له ته‌قه‌مه‌نی و 19 موشه‌كی ده‌ستكردی خۆماڵی و هاوه‌نیش كه له ئه‌شكه‌وتێكدا شاردرابوونه‌وه له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها وتی: "سوپا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر هێله‌كه بۆمبڕێژكراوه‌كاندا و ئۆپه‌راسیۆنێكیشی ده‌ستپێكرد بۆ گه‌ڕان به‌شوێن تێرۆریسته‌كاندا كه پێده‌چێت هه‌ڵهاتبن، یه‌كسه‌ر پێش [ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی] سوپا."