ئیمام غەربی، گوندێک 60 کیلۆمەتر باشوری موسڵ، بەتەواوی لەدەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رزگارکرا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێنجشەممە (20 تەمموز) رایگەیاند.
داعش لە 5 تەمموزدا دزەیکردە نێو ئیمام غەربییەوە لە گەیارە، هەندێك خاکی گرت و خۆی لەنێو بیناکانیدا جێگیرکرد.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "هێزەکانی عێراق بەتەواوی گوندەکەیان رزگارکرد و ئاڵای عێراقیان لەسەر بیناکانی هەڵکرد."
رهسوڵ بە دیارونای وت رێگای شەرگات-موسڵیش کە بەنێو گوندەکەدا دەڕوات ئێستا کراوەتەوە.
وتی نزیکەی 30 چەکداری داعش کوژران لە شەڕەکاندا، کە وایکرد ئەوانیدیکە لە ناوچەکانی تەنیشتیان هەڵبێن.
وتیشی: "چەکدارە هەڵاتووەکان ئێستا لەلایەن کۆپتەرەکانمانەوە راوەدوودەنرێن."
لە شارۆچکەی تەلەعفەری خۆرئاوای موسڵ، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە پێگە و زەخیرە سەربازییەکانی داعش دەدەن.
وەزارەتی بەرگری پێنجشەممە رایگەیاند: "ئێف 16کانی عێراق چەندین هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە، چەك و زەخیرە سەربازییەکانی داعشیان کردۆتە ئامانج کە بڕێکی زۆر لە چەك و بۆمبیان تێدابووە."
وەزارەتەکە رایگەیاند: "دوو بنکەی داعش تێکشکێنران و نزیکەی شەش تیرۆریست کوژران لە عەیازیە، باکوری تەلەعفەر."