هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 2 کچی یەزیدی رزگاردەکەن لە موسڵ

سوپای عێراق دووشەممە (10 تەمموز) دوو کچی یەزیدییان دۆزییەوە کە لەدوای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە خانویەکی بەجێهێڵدراودا بەجێمابوون لە موسڵی تازە ئازادکراودا، وەزارەتی بەرگری سێشەممە رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعن، بە دیارونای وت: "فیرقەی زرێپۆشی 9ی سوپا دوو کچی یەزیدیی ئازادکرد لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی میدان لە رۆژئاوای موسڵدا."

مەعن وتی کچەکان لە "بارودۆخێکی تەندروستیی خراپدا لە خانویەکی قوفڵدراودا" دۆزراونەوە.

وتیشی: "ئەو دوو کچە قوربانیی تیرۆریزمی داعشن کە سێ ساڵ لەمەوبەر رفێندراون."

هەروەها وتی ئەوان بۆ ناوه‌ندێكی تەندروستی بۆ چارەسەر نێردراون پێشئەوەی رادەستی خێزانەکانیان بکرێنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500