هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی سوریای دیموکرات روبەڕووی بەرگریی داعش دەبنەوە لە شاری کۆنی رەققەدا

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشڕەوییانکرد لە به‌شه‌ دێرینه‌كه‌ی شاری رەققەدا دژی بەره‌نگارییه‌كی سەخت چوارشەممە (5 تەمموز)، دوای چوونەناو جه‌رگه‌ی قەڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئه‌م هاوپەیمانێتیه‌ عەرەبی-کوردیه‌ چوونەناو گەڕەکە مێژووییەکەوه‌ دوایئەوەی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان دوو دەرچەیان کردەوە لە هێڵی بەرگرییەکەیدا درەنگانی دووشەممە.

وتەبێژێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل، نوری مەحمود، کە هاوشانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەجەنگێت، وتی داعش چوار درۆنی چەك لێبەستراو و چەندین خۆکوژی لە چەند بارهەڵگرێکدا جێگیرکرد دژی پێشڕەویی جەنگاوەران.

وتیشی: "هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشڕەوییانکرد و رێگای ستراتیژیی سەیف دەولەیان گرت کە دەچێتەناو مزگەوته‌ دێرینه‌كه‌وه‌."

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند هێزەکانی سوریای دیموکرات نزیکەی 200 مەتر پێشڕەوییان کردبوو تا نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشەممە.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "ئەوان ئێستا نزیکەی 300 مەتر دورن لە مزگەوته‌ دێرینه‌كه‌وه‌ -- کە تەقەی دەگاتێ."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500