هه‌واڵه‌كانی عێراق

شیکاروانان: داعش له‌سه‌دا 60 خاك و له‌سه‌دا 80 داهاتی لەدەستداوە

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) زیاتر لە له‌سه‌دا 60 خاك و له‌سه‌دا 80 داهاتی لەدەستداوە، کۆمپانیایەکی شیکاری پێنجشەممە (29 حوزەیران) رایگەیاند.

کۆمپانیای ئای ئێچ ئێس مارکیت رایگەیاند كه‌ له‌ کانونی دووەمی 2015دا داعش نزیکەی 90,800 کیلۆمەتری چوارگۆشەی لەژێردەستدابوو، بەڵام ئەم مانگە ئەو ژمارەیە نزمبووه‌وە بۆ 36,200.

گەورەترین لەدەستچوون لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بوو، کاتێك داعش نزیکەی 24,000 کیلۆمەتری چوارگۆشە خاکی لەدەستدا.

شیکاروانی باڵای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئای ئێچ ئێس مارکیت، کۆڵومب ستراك، وتی: "سێ ساڵ دوای راگەیاندنی 'خەلافەت'، ئەوە ئاشکرایە کە پرۆژەی حوکمڕانیی گروپەکە شکستی هێناوە."

ئای ئێچ ئێس رایگەیاند بەشە ماوەکانی "خەلافەت"ەکە باوەڕناکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بمێننەوە و ئاماژه‌شیكرد بەوەی شکست زیانی لە توانای داعش داوە بۆ کۆکردنەوەی داهات لە بەرهەمهێنانی نەوت، قاچاخچێتی، باجوەرگرتن، دەستبەسەرداگرتن و کاری لەوشێوەیە.

ئای ئێچ ئێس رایگەیاند داهاتی مامناوەندیی مانگانەی داعش له‌سه‌دا 80 کەمیکردووە، لە 81 ملیۆن دۆلارەوە لە چارەکی دووەمی 2015دا بۆ تەنیا 16 ملیۆن دۆلار لە چارەکی دووه‌می 2017دا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500