هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەوی زیاتر دەکەن لە شاری موسڵی کۆندا

هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن لە شاری موسڵی کۆندا کە شەڕ لەگەڵ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بێوچان بەردەوامبووه‌ له‌ ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، وتەبێژێکی سەربازیی عێراق سێشەممە (27 حوزەیران) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی دژەتیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی هەڵیانکوتایەسەر باڵەخانەی بازرگانی لە ناوچەی سەرج خانە و مزگەوتی زیوانی و باڵەخانەی تەندروستی و دەستیان بەسەر ئەو ناوچانەدا گرتووە."

وتیشی: "هێزەکانمان بە شێوەیەکی رێکخراو بەرەوپێشدەچن و بەردەوامن لە کردنەوەی رێڕەوی سەلامەت بۆ گواستنه‌وه‌ی مەدەنیه‌كان."

هەروەها وتی دوایین دەرچەی بەردەست بۆ چەکدارانی داعش لە سەر روباری فوڕات خەریکە دادەخرێت "کە توشی گیرخواردنیان دەکات لە ناوچەیەکی کەمتر لە سێ کیلۆمەتری چوارگۆشەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500