هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) داتابەیسێك بۆ چەکدارانی بیانی دروستدەکات تا بەدواداچوون بۆ ئەوانە بکات کە لە عێراق و سوریا دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (22 حوزەیران) رایگەیاند.
نوێنەری کۆشکی سپی بۆ هاوپەیمانێتی شەڕی دژی داعش، برێت مەکگورك، وتی هەوڵەکان بۆ رێگرتنە لەو جۆرە هێرشانەی بەمدواییانە لە ئەوروپا ئەنجامدران.
مەکگورك وتی: "هاوپەیمانێتییەکەمان داتابەیسێکی جیهانیی لە چەکدارانی بیانی دروستدەکات، لەڕێگەی تۆڕەکانی دابەشکردنی زانیاری و ئینتەرپۆڵەوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو کەسانەی لە سوریا و عێراق لەگەڵ داعش شەڕیان کردووە دەستنیشانبکرێن لە خاڵهكانی پشکنینی هاتوچۆی ئاساییدا، خاڵهكانی هاتنەناو سنوورهوه یاخود له کاری ئاسایی پۆلیسدا."
وتی هاوپەیمانێتییەکە سەرکەوتووبووە لە رێگرتن لە پەیوەندیکردنی زیاتری چەکدارانی بیانی بە داعشەوە.