هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: 'رابه‌رێكی پلەباڵای داعش' لە هێرشێكی ئاسمانیدا کوژرا لە سوریا

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سێشەممە (20 حوزەیران) رایگەیاند رابه‌رێكی ئایینیی پلەباڵای خۆڕاگه‌یه‌ندراوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشتووە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ئاب لە شارۆچكەیەکی سوریدا لە نزیك سنوری عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هاوپەیمانێتیەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزەکانی هاوپەیمانان تورکی بینالییان کوشت کە 'موفتی گەورە'ی خۆڕاگەیەنەراو یان گەورە رابه‌ری داعش بووله‌ هێرشێکی ئاسمانیدا لە 31 ئاب لە مەیادینی سوریا."

دەنگۆی مردنی بینالی بڵاوبووەوە دوای هێرشە ئاسمانیەکە بەڵام هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی نەبوو تا كاتی راگەیاندنی ئەم بەیاننامەیە.

بەیاننامەکە بینالی وەك "باوەڕپێکراوێکی نزیکی" ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی داعش ناوبرد و رایگەیاند "رۆڵێکی سەرەکیی هەبووه‌ لە ناونوسکردنی شەڕکەرە تیرۆریستە بیانییه‌كان و هاندانی هێرشی تیرۆرستی لەسەرانسەری جیهاندا."

پۆلێنکردنێکی دژەتیرۆری وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە 2016 بینالی وەك هاوڵاتییەکی بەحرەینی ناوبرد کە لەو وڵاتە ساڵی 1984 لەدایك بووە.

بینالی لە لیستی سزادراوانی نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا بوو کە ناوبراوە وه‌ك "گەورە راوێژکاری ئایینی" كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ لە 2014.

بەگوێرەی لیستەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بینالی وەك سەرۆکی پۆلیسی چاودێریی ئایینیی داعش و ناونوسکەری شەڕکەرانی بیانی و ئەندامی تیمێکی راوێژکاری بەغدادی خزمەتیکردووە.

بینالی لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا چەند رۆژیك دوابه‌دوای هێرشێکی هاوپەیمانان بۆسەر مەیادین کە بەگوێرەی راپۆرتەکان دامەزرێنەری ئاژانسی پڕوپاگەندەی ئەعماقی بەدناوی داعشی تێدا كوژرا.

بەگوێرەی چالاکوانە ناوخۆییەکانی سوریا، هێرشە ئاسمانیەکەی 29 ئاب رەیان مەشعەلی کوشت، کە بە بارعە کادەك ناسرابوو، هەرچەندە هاوپەیمانان هێشتا ئەمەیان پشتڕاستنەکردۆتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500