هه‌واڵه‌كانی عێراق

پێکدادانی قورس له‌نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و داعشدا لە رەققەی سوریا

شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕێکی سەختیان ئەنجامدا پێنجشەممە (8 حوزەیران) کە هەوڵیاندا زیاتر بچنە ناو رەققەی قەڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سوریا، دوو رۆژ دوای چوونەناو باکوری شارەکەوه‌ لە کۆتاییدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هاوپەیمانێتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ شەڕکەرانی کورد و عەرەب، سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستیانکرد بە شەڕ بۆ گرتنی شارەکە دوای شەڕێكی حەوت مانگی بۆ گەمارۆدانی ئەو قه‌ڵا بەهێزەی توندڕەوان.

چوارشەممە رۆژنامەنوسێكی ئاژانسی فرانس پرێس چووەناو شارەکە لەگەڵ شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و شایەتی پێکدادانی قورس بوو لە گەڕەکی مەشلەب و داعش چەندین جار هاوەنی هاویشت بەرەو هێزەكان له‌كاتی پێشرەوییاندا.

رۆژنامەنوسەکە وتی بەشێکی گەڕەکەکە لەژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بوو بەڵام فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێشتا هێرشی ئاسمانییان دژی شەڕکەرانی داعش ئەنجامدەدا له‌ بەشەکانی تری گەڕەکەکەدا، کە یەکێکە لە گەڕەکە گەورەکانی رەققە.

شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەزۆری چەکی سوکیان پێبوو لەنێویاندا کڵاشینکۆف و هاوەنیان دەهاویشت بۆ سەر پێگەکانی داعش.

هەوڵیاندەدا ئۆتۆمبێلەکانیان بشارنەوە لە هێرشی ئەو درۆنە بۆمبڕێژکراوانەدا كه‌ لەلایەن شەڕکەرانی داعشەوە هەڵدرابوون، کە تەکنیکێکی خوازراوە لەلایەن داعشه‌وه‌ لە شەڕی سوریا و عێراقدا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێنجشەممە رێگەیان بە رۆژنامەنوسان نەدا بگەڕێنەوە بۆشارەکە کە شەڕی تێدا بەردەوام بوو.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی موۆڤ رایگەیاند هێزەکانی سوریای دیموکرات ئێستا نزیکەی دوو لەسەر سێی گەڕەکی مەشلەبیان لەژێردەستدایە و نزیکەی 400 مەتر لە گەڕەکی سەنعای دراوسێیەوە دوورن.

روانگەکە رایگەیاند: "داعش نیشانگری بۆ چاودێری هەیە لە گەڕەکی مەشلەب و سەرانسەری گەڕەکەکەی بەخەستی مینڕێژکردووە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500