هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق لە ئازادکردنی زەنجیلی نزیكدەبنەوە

لانیکەم 30 شەڕکەری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژراون لە شەڕی رۆژئاوای موسڵدا سێشەممە (6 حوزەیران)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند.

هەروەها هێرشی ئاسمانی نێودەوڵەتی شەش پێگەی داعشی تێکشکاند لە گەڕەکی زەنجیلی و نزیك باب تۆب.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانمان پێدەچێت تەواوی ئامانجیان بەدەستبهێنن لە زەنجیلی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا."

وتیشی هاوکات هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە باب تۆب، "لەکاتێکدا هێزەکانی دژەتیرۆر تێکشکانی ته‌واوه‌تیی دوایین حەشارگەی ماوەی داعشیان لە گەڕەکی شیفا به‌ئه‌نجامگه‌یاند."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500