هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی عێراق: ژمارەی کوژراوانی هێرشی هیت گەیشتە 17 کەس

ژمارەی کوژراوانی هێرشێك لە ناوەڕاستی هیتدا لە پارێزگای ئەنبار سێشەممە (30 ئایار) بەرزبوه‌وە بۆ 17 کەس، لەنێویاندا سێ منداڵ، ژنێك و رۆژنامەنوسێکی ناوخۆیی، پۆلیسی عێراق لە ئەنبار چوارشەممە رایگەیاند.

بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزەیج، بە دیارونای وت: "خۆکوژێك کە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی لەبەردابوو گروپێک له‌ مەدەنیەکانی کردە ئامانج شەوی رابردوو."

وتیشی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان "پشتڕاستیدەکەنەوە کە تیرۆریستێکی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) ده‌ستی لە هێرشەکەدا هه‌بووه."

زنجیره‌ تەلەفزیۆنی ئەلسیاسەتی عێراقی رایگەیاند كه‌ سوهەیب هیتی رۆژنامەنوسیان لە هێرشەکەدا کوژراوە، کە هیچ گروپێك هێشتا بەرپرسیارێتی هەڵنەگرتووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500