بەرپرسانی گومرگی فەرەنسی سێشەممە (30 ئایار) رایانگەیاند کە دەستیانگرت بەسەر 135 کیلۆ لە کاپتاگۆندا لە فڕۆکەخانەی چارلس دیگۆڵ لە پاریس، ئەو ماددەیە ئەمساڵ ناسێنرا بە "ماددەی هۆشبهری جیهادییەکان"، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
کاپتاگۆن جۆرێكە لە ماددەی وزەبەخش و یەکێکە لە باوترین ئەو مادده هۆشبهرانەی لەلایهن چەکدارانی شەڕی سوریاوه بەکاردەهێنرێت.
دەزگای گومرگ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "یەکەمجارە کە ئەم مادەیە لە فەرەنسا دەستی بەسەردادەگیرێت."
بەرپرسانی گومرگ لە [فڕۆکەخانەی] چارلس دیگۆڵ 350,000 حەبی کاپتاگۆنیان دۆزییەوە کە قورسایی 70 کیلۆ بوو لە 4 کانونی دووەم و لەنێو قاڵبی پیشهسازیدا شاردرابۆوە کە لە لوبنانەوە هەناردەکرابوو، دیاربوو بەرەو کۆماری چیك دەچوو.
دەزگاکە رایگەیاند لێکۆڵینەوەیەك لەلایەن بەرپرسانی ئەڵمانی و چیکیەوە دەستیپێکرد و "دەریخست کە شوێنی مەبەست بەرەو سعودیە بووە، بەڕێگای تورکیادا".
مانگی شوبات 67 کیلۆی تر لە هەمان دەرمان لەو فڕۆکەخانەیەدا دۆزرایەوە، لەناو قاڵبی ستیلدا شاردرابۆوە.
کاپتاگۆن لەلایەن ئۆفیسی دەرمان و تاوانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە "ماددەی جۆری وزەبەخش" لەقەڵەمدراوە و لەگەڵ وزەبەخشی دیکە و کافاین و ماددەی تردا تێکەڵدەكرێت.
ئەو چەکدارانەی مادهەکەیان بەکارهێناوە دەڵێن یارمەتیی داون بۆ چەندین رۆژ بەخەبەر بمێننەوە و هەستەکانی سڕکردوون، وایلێکردوون بتوانن بەبێ کێشە بکوژن.