وەفدهكانی لایەنە ناکۆکەکانی سوریا چوارشەممە (17 ئایار) پرۆژەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیان هەڵسەنگاند بۆ نەخشەڕێگای دەستورێکی نوێ لهكاتێكدا خولێكی نوێی وتوێژی ئاشتی لە جنێڤ پێینایه رۆژی دووەمەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ئەم شەش خولهی دانوستان بە پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان نوێترین هەوڵە بۆ هێنانەکایەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ شەڕی سوریا کە بووەتە هۆی لەدەستدانی ژیانی زیاتر لە 320,000 کەس.
نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستافان دی مستورا، دووجار کۆبووهوە سێشەممە لەگەڵ هەردووك وەفدی رژێمی سوریا و لیژنەی باڵای دانوستانی ئۆپۆزسیۆن کە کۆبوونەوەکان تا درەنگانی ئێوارە بەردەوام بوون.
ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن وتیان کۆبوونەوەکانیان تەرکیزی کردۆتەسەر کێشەی هەزاران بەندکراو کە هێشتا لە زیندانەکانی رژێمدان لەگەڵ نوسینەوەی رەشنوسی دەستورێکی نوێ.
دوو سەرچاوەی باڵای ئۆپۆزسیۆن وتیان دی میستورا دۆکیومێنتێکی پێشکەشی لیژنەی باڵای دانوستانی ئۆپۆزسیۆن کرد کە داوای پێكهێنانی تیمێکی چالاکوانی مەدەنی و تەکنۆکرات دەکات بۆ نەخشەکێشانی رێگایەك بۆ رەشنوسی دەستورێك.
بەگوێرەی کۆپییەکی پرۆژەکە، گروپە "راوێژکارییەکە" دەستبەجێ دەستبەکاردەبێت لەسەر "بژاردەی دیاریکراو بۆ نوسینەوەی دەستور".
ئامانجی پڕۆژەکە بۆ "رێگریکردنە لە بۆشایی دەستوری و یاسایی لەهەر حاڵەتێکدا لەماوەی دانوستانهكاندا لهماوهی پرۆسەی گواستنهوهی سیاسیدا".
بەڵام ئەندامی لیژنەکە، مونزیر ماخۆس، وتی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن "چەندین گومانیان" هەیە و هێشتا گفتوگۆی دەکەن.
ماخۆس وتی: "چوارشەممە رووندەبێتەوه. ئەم پرۆژەیە سەرسوڕهێنەر بوو -- ههر لهسهرهتاشهوه چاوەڕواننەکراو بوو."
بەرپرسانی سوریا وەڵامی داواکانیان نەدایەوە بۆ قسەکردن لەسەر بابەتەکە، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیك لە وەفدەکەیان پشتڕاستیکردەوە کە کۆپییەکی دۆکیومێنتەکەیان بەدەستگەیشتووە.