فەرماندەیەك: 4 گەڕەك هێشتا لەژێردەستی داعشدان لە موسڵ

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هێشتا چوار گەڕەکی لەژێردەستدایە لە رۆژئاوای موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاره‌ڵا دووشەممە (15 ئایار) رایگەیاند.

یاره‌ڵا بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق چوونەتەناو وەرشان و باب سنجار کە شەڕ لەوێدا بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لەسه‌دا 50ی ئەو دوو گەڕەکەیان گرتۆتەوە."

وتیشی: "داعش ئێستا تەنیا چوار گەڕەکی لەژێرده‌ستدایه‌ و دوایئەوە ئێمە ئازادکردنی تەواوی موسڵ رادەگەیەنین."

یاره‌ڵا وتی گروپەکە هێشتا بوونیان هه‌یه‌ لە "له‌سه‌دا 6ی سەرجەمی ناوچەی موسڵدا" و ئاماژەشیدا به‌وه‌ی كه‌ "ئەندامە ماوەکانی دابه‌شبوون به‌سه‌ر مۆڵگه‌ و شانەی پەرشوبڵاودا و ئێمەش کاردەکەین بۆ چاودێریکردن و لەناوبردنیان بەخێرایی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)