هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانێتی عەرەبی-کوردی خۆی ئامادەدەکات بۆ دوایین هەڵمەت بۆسەر رەققە

هێزەکانی سوریای دیموکرات هەینی (12 ئایار) وتیان ئامادەکاری دەکه‌ن بۆ دوایین هەڵمەت بۆسەر رەققەی بنکەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە دەکرێت مانگی داهاتوو دەستپێبکات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

پێشتر و لەم هەفتەیەدا هاوپەیمانێتی عەرەبی-کوردی تەبقەی نزیكی ئه‌وێ و بەنداوەکەی ته‌نیشتیشی گرتەوە.

فەرماندەیه‌كی هێزەکانی سوریای دیموکرات، رۆژدا فەلات، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە تەبقە وتی: "هێرش بۆسەر رەققە سەرەتای هاوین دەستپێدەکات." وتیشی کە پێدەچێت لە حوزەیراندا دەستپێبکات بەگوێرەی "لێکدانەوە سەربازی و تەکتیکییەکان".

له‌ شەڕی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بۆ رزگاركردنی رەققە، به‌ناوی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات، هاوپەیمانێتییەكه‌ خاکێکی فراوانی لە پارێزگاکانی دەوروبەر گرتۆته‌ده‌ست بە پشتیوانیی هاوپەیمانان.

هاوپەیمانێتییەکە کاردەکات بۆ توندکردنەوەی گەمارۆ بۆ سەر رەققە پێش دوایین هەڵمەت و لەئێستادا تەنها هەشت کیلۆمەتر لە نزیکترین خاڵی شارەکەوە دوورە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500